لە هودا پارەوە بانگەوازی "زمانی دایکم هەڵدەبژێرم"
![لە هودا پارەوە بانگەوازی "زمانی دایکم هەڵدەبژێرم" لە هودا پارەوە بانگەوازی "زمانی دایکم هەڵدەبژێرم"](/img/NewsGallery/2025/2/11/442064/FeaturedImage/cd4d87d3-c03c-4907-aa60-92ce1585eabc.webp)
هودا پار بە هۆی دەستپێکردنی قۆناغی بژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاستی تورکیا بۆ ساڵی پەروەردەیی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ چالاکییەکانی جۆراجۆر بە تەوەری "بە زمانی خۆم قسە دەکەم، بە پێی باوەڕیم دەژیم" رێکخست.
یەحیا ئۆغراش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی بانگوازیێک بۆ هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە چالاکییەکانی هودا پار بە تەوەری "بە زمانی خۆم قسە دەکەم و بە پێی باوەڕی خۆم دەژیم" رێکدەخات بکەن.
لە ژمارەیەکی زۆر شار پانێل رێکخرا
دوای ئەم بانگێشتەی هودا پار لە ژمارەیەکی زۆر شار ژمارەیەکی زۆر چالاکی رێکخرا. لە شارەکانی ئیستانبوول، بینگۆل، باتمان و وان بە بەشداری ڕۆژنامەنووسان، ئەکادەمیسیەنەکان، مامۆستایان، یاساناسەکان و سیاسەتمەداران پانێل رێکخرا و وتارەکان پێشکەش کران.
یەحیا ئۆغراش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی سەبارەت بە بەرنامەکان کە بە تەوەری "بە زمانی خۆم قسە دەکەم و بە پێی باوەڕی خۆم دەژیم" رێکدەخرێت راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئۆغراش وتی، "کاتێک زمانی زایکیمان دەبژێرین لەبارەی بژاردنی دەرسەکانی قورئانی کەریم، ژیانی پێغەمبەر و زانستەکانی ئایینی کەمتەرخەمی نەکەین. کاتێک زمانی دایکمان هەڵدەبژێرین خاوەنداری لە مێژوو، کەلتوور و باوەڕیمان دەکەین. کەلتووری مێژووییمان دەوڵەمەندیێکن ئایندەمان ڕۆناک دەکەن."
بە تەوەری "زمانی دایکم هەڵدەبژێرم" رێپێوان و راگەیەندراوەکانی میدیایی رێکخران
هەروەها لە ژماریەکی زۆر شار بە تەوەری "زمانی دایکم هەڵدەبژێرم" رێپێوان و راگەیەندراوەکانی میدیایی رێکخران.
لە شارەکانی شرنەخ، باتمان و وان رێپێوان رێکخرا و لە ئیستانبوول راگەیەندراوی میدیایی بڵاو کرا.
بەرپرسانی هودا پار بە جڵوبەرگی کوردی بەشداریان لە چالاکییەکان کرد و ئافیشەکان لەبارەی گرنگی دانەوە بە بژاردنی دەرسی کوردی/کورمانج-زازاکییان بڵاو کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر بە تەوەری "ئەوی بخوێنە و وەک ئەو بژی" رێکدەخات راگەیاند کە پێشبرکێکە ئەمساڵیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد.
پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوو بە بەشداری ٢٠٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار بۆ پشتیوانی لە بژاردنی دەرسی بژاردەی کوردی لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست رێپێوانێک رێکخست.